رۆژنامه‌نووسێك: لاهور جه‌نگی نمونه‌ی درۆزنترین سیاسیه تا ئێستا مێژووی كورد به خۆیه‌وه بینی بێت، به شه‌و خه‌لك ده‌كوژێت و به رۆژیش بۆیان ده‌گریت
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017 لاهور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێـتی كه‌ركووكی راده‌ستی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران كرد‌و هه‌روه‌ها له ساڵی رابردووش په‌نابه‌رێكی كورد به ناوی مسته‌فا سه‌لیمی دوای راكردن له زیندان راده‌ستی ئێرانی كرد و له سێداره دراو هه‌روه‌ها به به‌لگه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی سلێمانی كردووه‌و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری كوشتووه، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵێت لاهور جه‌نگی هه‌موو مۆدێله‌كانی خیانه‌تی تاقی كرده‌وه ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان راده‌ست به به‌غدا بكات.
یاد سرێشمه‌ی رۆژنامه‌نووس له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی لاهور جه‌نگی هه‌موو جۆرێك خیانهتتی تاقی كرده‌وه خیانه‌ت له خاك كه كه‌ركووكی فرۆشت و خیانه‌ت له كورد بوون كه مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ئێران كرده‌وه كه له سێداره‌ش درا هاوخه‌می ده‌رده‌بڕێت و خیانه‌ت له هه‌ژاران كه داوای مافی خۆیان ده‌كرد به خۆپیشاندان كه‌چی فه‌رمانی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی داوه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كه‌س و كاری قوربانیه‌كان ده‌كات و هاوخه‌میان بۆ ده‌رده‌بڕێت، لاهور نمونه‌ی درۆزنترین سیاسه‌تمه‌داره كه مێژووی كورد تا ئێستا به خۆیه‌وه بینی بێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنوسێت لاهور جه‌نگی مۆدێلێكی دزێوی سیاسه‌ته كه ده‌یه‌وێت به هاشو هوش خۆلكردنه چاوی خه‌لك ماناكانی ئیڕهابی فیكری ته‌واو بكات، ئه‌و به‌شه‌و خۆپیشانده‌ر ده‌كوژێت و به‌رۆژ بۆیان ده‌گریێت، ئه‌و قاچاغچێتیان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات و داهاتی سنوری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر داده‌گرێت و ناهێلێت بگه‌رێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وله‌ت، كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی ده‌كات كورد راده‌ستی ئێران ده‌كاته‌وه، كه‌ركووك ته‌سلیم به عێراق ده‌كاته‌وه ئێستاش داوا ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ته‌سلیم به به‌غدا ببێته‌وه.