لە مەسیف حاجی مەسیفی چۆن دەركرا
بەرپرسی ناوچەی مەسیفی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمن بایز ئاشكرای دەكات كە حاجی مەسیفی ئەو پیاوەی لەگروپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە و رۆشی هەیە قسە بكات، لە مەسیف لەسەر دزی دەركرا”.
هێمن بایز بەرپرسی ناوچەی مەسیفی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە”هۆكاری دەركردنی حاجی مەسیفی له شاری مه‌سیف له‌سه‌ر دزى و ڕاوڕووت ده‌ركراوە، چەندە زوو خۆی لەبیر كرد كە خەریكی پیكابدزین بوو، بۆیه باشتره خۆی و نیوسەرۆكەكەی پێش ئەوەی قسە لەسەر پارتی بكەن، سەیری خۆیان بكەن و بزانن بای چەندن”.
هێمن بایز هەروەها دەشلێت”حاجى مه‌سیفى تۆ به چ هه‌قێك باسى پارتى ده‌كه‌یت؟ مەگەر هه‌ر تۆ نه‌بویت له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌كانت له شه‌ڕى ناوخۆ بازگه‌ى شاوێست كردبووه قه‌سابخانه‌ى كوردكوشتن؟ هه‌رچى لایەنگریئ پارتى هه‌بوو به‌وێدا ڕۆیشتبا، ده‌تكوشتن و نموونه‌ش شه‌هید كردنى هاووڵاتیانى بێتاوانى زراره‌تى بوون، شه‌هیدكردنى كوڕى (بیرۆ هه‌ركى) به‌بێ تاوان و دزىكردن و ڕاوه روتیشت له‌ولاوه بوه‌ستێت“.
هەروەها هێمن بایز دەشلێت” هەر ئەوێ رۆژێ بوو كە لە كەناڵێكی میدیایی دا چویتە ناو بازاری هەولێر و بەسەدان خەڵك هاتن لەبەرچاوی كامیرا داوایی پیكابەكانیان كردەوە كە دزیبووت لێیان و بە فیكە و تەنەكە بەدواخستن هەڵاتی، ئاخر خۆ زۆر لەمێژە نیە ئەوێ رۆژێ بوو، ئەگەر هەر كەس لەجێگای تۆبا وەك نەعامە سەری خۆی لە چاڵێكدا بزر دەكرد.