به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا بۆ یه‌كێتی ئه‌گەر ئێوە خەمی گیرفانی موچەخۆرانی کوردستان تانە ، تەنها دەست لە قاچخچیەتی و بەتاڵانبردنی داهاتی ناوخۆی ئەو زۆنە هەڵگرن 

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كه‌ سه‌ر به‌ بالی خیانه‌تكاری لاهور جه‌نگین له‌ ئێستادا له‌ رێگای سۆشیالمیدیاكانیان رایده‌گه‌یێنن كه‌ مووچه‌ گرنگرته‌ له‌ فدیرالیه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و میدیایانه‌ و لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه‌.

به‌همن كاك عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی وەك چۆن سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنوسینیان کردە قوربانی ، چەن تەنکەرە نەوتێکی دزراوی کەرکوك و ئومێدی سەدساڵەی کوردیان لەناوبرد ، ئیستاش دەڵێن موچە لە فیدراڵیەت گرنگترە ، تەنها لەپێناوی ئەوەی دەست لە قاچاخچیەتی سنورەکان هەڵنەگرن و قاچاخچیەتیەکەیان بەردەوام بێت .

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شنوسیێت: گەر ئێوە خەمی گیرفانی موچەخۆرانی کوردستان تانە ، تەنها دەست لە قاچخ چیەتی و بەتاڵانبردنی داهاتی ناوخۆی ئەو زۆنە هەڵگرن ، نەحکومەتی هەرێم و نە موچە خۆرانی پێویستیان بەبغداد نابێت .ئەو قسانەی ئیستاتان و ڕەفتارەکانی پێشوتان باشترین بەڵگەن بۆ تێگەیشتنی خەڵکی کوردستان لەمێژووتان و شیعارە درۆینەکانتان .

Back to top button