ئه‌و هاووڵاتیه‌ی له سه‌ید سادق شایه‌تی له باره‌ی رووداوه‌كان به لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، له‌لایه‌ن گرووپێكی مافیایی سه‌ر به لاهور جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت و رایكردۆته هه‌ولێر
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و شایهتحالانه ده‌كرێـت كه زانیاریان به لیژنه‌ی به‌دوا داچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی رووداوی كوشتنی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر داوه‌و شایهتحالێكش ده‌لێت دوو رۆژه هاتوومه‌ته سنوری هه‌ولێر ماڵ و منداڵم به جێ هێشتووه‌و كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو له لایه‌ن مافیاكانی لاهور جه‌نگی.
ن.ج ئه‌و هاووڵاتیه‌ی كه دانیشتووی قه‌زای سه‌ید سادقه و رایگه‌یاندووه وه‌ك شایه‌تحال شایه‌تیم له باره‌ی ئه‌و رووداوانه دا كه به چاوی خۆم بینین، شایهتیهكهم به لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان دا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه من شایه‌تیم دا، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیم بۆ هات و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم و ئێستاش رامكردووه‌و هاتوومه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌و هاووڵاتیه گوتیشی: دوو رۆژه هاتوومه‌ته هه‌ولێر و دوو رۆژ به‌ر له ئێستا هه‌ره‌شه له كه‌سێكی دیكه‌ش كرابوو كه دانیشتووی سلێمانیه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه دیار نیه نازانم له لایه‌ن مافیاكانی لاهور جه‌نگی رفێندراوه یان خۆی شاردۆته‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشی گه‌وره‌ترین تاوانی من ئه‌وه بووه كه راستیه‌كانم گوتووه كه‌چی ئه‌وان راستی قبول ناكه‌ن.