پۆتین هۆكاری كوشتنی سەربازەكانی توركیا بۆ ئەردۆگان روون دەكاتەوە
خواكوڕك
لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی دا سەرۆكی رووسیا هۆكاری هێرشی سوپای ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ سەر سوپای توركیا و كوشتنی سەربازی توركیا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان رووندەكاتەوە”.
ڤلادیمر پوتین سەرۆكی رووسیا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانی ئەوەی روونكردۆتەوە كە هۆكاری بۆردوومانی فرۆكەكەی وڵاتەكەی بۆ سەر سوپای توركیا بە كەمی هەماهەنگی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە.
میدیاكانی توركیا و رووسیا ئاشكرایان كردووە كە لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان پوتین و ئەردۆغان، دوای بۆردومانكردنی سوپای توركیا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیاوە، داوای زیادكردنی هەماهەنگی سەربازی دژی رێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داعش كردوەو هۆكاری بۆردومانە هەڵەكەشی بۆ لاوازی ئەو هەماهەنگییە گەڕاندۆتەوە.