هەولێر : بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز رویدا

به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی سێ پله‌ رێخته‌ر له‌ باشوری پارێزگای هه‌ولێر تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی عێراق، كاتژمێر 7:31:36 چركه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌دوری 44 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری پارێزگای هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی سێ پله‌ رێخته‌ر رویدا.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی بومه‌له‌رزه‌، خۆیان به‌دوربگرن له‌ متمانه‌كردن به‌سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی و ته‌نها سه‌رچاوه‌ بۆ بومه‌له‌رزه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقه‌.

Back to top button