ڤاکسینەکەی چین گەیشتە تورکیا

وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤاكسینی كۆرۆنای چینی، گەیشتە وڵاتەکەیان، دوای (14) رۆژی دیکە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا، لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ڤاکسینەکەی چینەوە رایگەیاند: ئهو فڕۆكهیهی بهشی یهكهمی ڤاكسینه چینییەکەی دەگواستەوە بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە نیشتەوە.
گوتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا سێ ملیۆن ڤاکسین گەیشتۆتە دەستیان، بۆ ماوەی 14 رۆژ لە دامەزراوەی دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکان، پشکنین بۆ ڤاکسینەکە دەکرێت و دوای کۆتاییهاتنی پشکنینەکان کوتان دەستپێدەکات.
ئەوەی شیاوی باسە پێشتریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چاوهڕێ دهكهین بهشی یهكهمی ئهو ڤاكسینانهی له چین كڕیومانن، بهر له سهری ساڵ بگاته وڵاتهكهمان.