ئیسرائیل ھێرشێكی مووشەكی كردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە دیمەشق

ئیسرئیل هێرشێکی موشەکی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە دیمەشق، ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سووریا (سانا)، بڵاویکردەوە، لەکاتژمێر یەک و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسڕائیل دوژمن بە موشەک لە باکووری جەلیلەوە هێرشی کردۆتە سەر یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی نەبی هابیل لە نزیک دیمەشق.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی بەرگری ئاسمانی توانیویەتی بەرپەرچی کۆمەڵێک موشەک بداتەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سێ سەربازی دیکە، هەروەها زیانی ماددیشی لێکەوتۆتەوە.

هاوکات، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند؛ ئیسڕائیل هێرشی کردۆتەسەر شوێنەکانی حیزبوڵای لوبنانی و یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی سوری لە ناوچەی زەبدانی.

Back to top button