پێشمەرگەیەکی دێرین : یەکێتی بوون لەژێر سایەی لاهور جەنگی نیوە سەرۆك عەیبەیە
پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی نیو سەرۆکەکەیەوە دەڵێت، یەکێتی بوون لەژێر سایەی لاهور جەنگی عەیبەیە و بەهۆی ئەو پیاوەکانیەوە، یەکێتی لە ٤٥ کورسیەوە گەیشتە ١٨ کورسی تەزویر.
جەلال عەربەتی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و خاوەنی شەهید لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی لاهور جەنگی نیوسەرۆکی یەکێتی و پیاوەکانیەوە دێتە گۆ دەڵێت، یه‌كێتی بوون له‌ژێر سایه‌ی لاهور عه‌یبه‌یه، پێشتر شانازیم ده‌كرد به یه‌كێتییه‌وه سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م هاوشانی سه‌رۆكی وڵاته زلهێزه‌كان بوو، ئێستا به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، لاهوری نیو سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م له‌خوار قه‌یس خه‌زعه‌لی و ڕاكان جبورییهوهیه.!
هەروەها دەشڵێت، به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر حزبه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسینی ده‌كرد، ئێستا دژی سه‌ربه‌خۆیی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.؟ به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر خه‌باتمان بۆ ئازادكردنی شار و گونده‌كانی كوردستان ده‌كرد، ئێستا شار و گونده‌كانی كوردستان ڕاده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كه‌ین.!
هەروەها لەبارەی زیانەکانی لاهور جەنگی و دارودەستەکەیەوە دەڵێت، به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر خاوه‌نی ٤٥ كورسی په‌رله‌مان بوین، ئێستا له سایه‌ی نیو سه‌رۆك خاوه‌نی ١٨ كورسی تهزویرین.! لەبارەی دارودەستەکەی و سەگوەڕەکانیەوە ئەو پێشمەرگە دێرینە دەڵێت.
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیمان هه‌بوو، ئێستا ئارێز عبدالله و حاجی مه‌سیفی و غازی كه‌ركوكی و ئاڵا ئهسهدیمان هه‌یه.!
دواتر دەڵێت، به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر مامه ڕیشه و ئارام و خاڵه شه‌هابمان هه‌بوو، ئێستا ئاراس جه‌نگی و به‌ختیار شاوه‌یس و سه‌ركۆ گهڵاڵیمان هه‌یه.! به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر یه‌كێتییه‌كی تۆكمه و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕمان هه‌بوو، ئێستا نیوه سه‌رۆكی پیاوی ئێران و جاشی عێراق و جاسوسی توركیا و لایه‌نگری په‌كه‌كه‌مان هه‌یه!.
زیاتر دەردە دڵی خۆی دەردەکا و لە کۆتاییەکەیدا دەڵێت، به‌چییه‌وه شانازیی بكه‌م، پێشتر داستانی دابان-هه‌لاج و قه‌یوان ماوه‌ت و زه‌ڵێ و سه‌رگه‌ڵو و بهرگهڵومان هه‌بوو، ئێستا ڕێككه‌وتنی ژێر خێمه‌كه‌ی به‌شیر بۆ ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك و ڕێككه‌وتنی قه‌ره‌هه‌نجیر بۆ ئازادكردنی داعش و ڕێككه‌وتنی پێنجوێن بۆ ڕاده‌ستكردنی مسته‌فا سهلیمیمان هه‌یه.! به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر ده‌مانگوت له زاخۆوه تا مه‌نده‌لی، ئێستا نیو سه‌رۆك به كه‌ركوك و نیوه‌ی كوردستانیشه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌یه‌وێت شاری سلێمانیش ته‌سلیم بكات.