توركیا پاشەكشە دەكات

 

تورکیا لەم چەند مانگەی دواییدا ئاوازی خۆی نەرم دەکات بەرامبەر بە چەندین ئەکتەری نێودەوڵەتی ، بە دیاریکراوی یەکێتی ئەوروپا ، بەتایبەتی فەرەنسا و ئەمریکا .

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو واشنتن سزاکانی بەسەر دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری تورکیا ( SSB ) و بەرپرسەکانی داسەپاند ، ئەنقەرە لە مانگی کانوونی دووەمدا دەستی کرد بە نەرمکردنی ڕەوانبێژییەکانی ، بە پشت بەستن بە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا .

لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا ،چاوش ئۆغڵۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی وڵاتەکەی ئامادەیە هەنگاو بۆ پێشخستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا بنێت

Back to top button