هەرێمی کوردستان کارەبا لە تورکیا دەکرێت

 

لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، پلان هەیە بۆ کڕینی کارەبا لە وڵاتی تورکیا .

ئومێد ئەحمەد گوتی : بڕیار دراوە 200 مێگاوات کارەبا لە تورکیا بکرن بە هۆی هەرزانی و هاوکاتیش بەرز بوونەوەی پێداویستی هاووڵاتیان لەم وەرزەدا .

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی ڕاگەیاند ،”گواستنەوەی كارەباكە لە زاخۆوە دەبێت؛ لەو سنوورە هێڵێكمان ‏بۆ گواستنەوەی كارەبا هەیە و بە نیازین دوای سەری ساڵ گرێبەستی ‏كڕینەكە واژۆ بكەین.”

وەک ئومێد ئەحمەد باسی دەکات ، ئەو کارەبایەی لە تورکیا دەیکڕن زۆر هەرزانتر دەکەوێت لەو کارەبایەی ە ناوخۆدا بەرهەمی دێنن و نرخی یەك كلیۆوات کاژێرێکی نزیكەی 6 بۆ 7 سەنتە، بەڵام ‏ئەگەر خۆمان بەرهەمی بهێنین دوو هێندە دەكەوێت.

Back to top button