ئەمریكا ستایشی رۆڵی سعودیا دەكات
خواكوڕك
تیلرسۆن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پەیوەندى بە شا سەلمانى سعودییەوە کردووە و گفتوگۆیان دەربارەى نەخشەڕێگایەکى هاوبەش کردووە لە ڕووی سیاسی و ئابورى و سەربازى و دژایەتى تیرۆر لەناوچەكەدا وەك مالپەری سكای نیوز بڵاوی كردۆتەوە، لە پەیوەندییەکەیاندا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ستایشی ڕۆڵى سعودییەى کردووە و تاوتوێی بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و شێوازى هەمانهەنگى نێوانیان کردووە، بۆ ئەوەى زیاتر ئارامى لە ناوچەکە بێتەکایەوە،
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەگەڵ شا سەلمان باسی لە پەیوەندییە مێژوویەکانى سعودییە و ئەمەریکا کردووە و هەردوولا هاوڕابوون لە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییە سیاسی و سەربازى و ئابورییەکانیان، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا پەیوەندییەکانى ئەمەریکا و ئێران گرژییان تێکەوتووە و بەرپرسانى هەردوو وڵات لێدوانى توند دژ بە یەکدى دەدەن، لە ناوچەکەشدا بە هەمان شێوە پەیوەندییەکانى ئێران و سعودییە بە هۆى کێشەى یەمەن و سوریا و بەحرەینەوە ئاڵۆزبووە.