سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

 

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/12/2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا، پرسەو هاوخەمی  خۆی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و ڕاگەیاندنکار “کامەران عەبدولرەحمان “ده‌ربڕی.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە  “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و ڕاگەیاندنکار (کامەران عەبدولرەحمان)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت”.

Back to top button