فەرماندەیەکی باڵای ئێران هەرەشەی کوشتن دەکات و پێشنیاریش دەکات ئەو کەسانە بابە نهێنی ژیان بەرنە سەر

 

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەرەشەی کوشتن لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات و هاوکاتیش پێشنیار دەکات ، با ئەو کەسانە وەک سەلمان روشدی ژیانی نهێنی بەرنە سەر

 

قائانی لە تویتێکدا هەڕەشەی کوشتن لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ دەکات و دەنووسێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە خوێنی قاسم سلێمانی خۆش نابێت ، بۆیەش با ئەو دوو کەسە وەک سەلمان روشدی ، نووسەری ئایاتی شەیتانی ژیان بەنهێنی بەرنە سەر دەنا دەیانکوژین

Back to top button