ئێران ناچار کرا بۆ ئەوەی قەرەبووی بنەمەڵەی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بکاتەوە

 

حکومەتی ئێران ناچار کرا بۆ ئەوەی قەرەبووی بنەمالەی ئەو قوربانیانە بکاتەوە کە لە فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا ، بە هۆی پێکانی مووشەکی ئێرانەوە گیانیان لە دەستدا.

بە پێی بڕیار کە ئێران پێملی بووە ، هەر بنەماڵەیەک بڕی 150 هەزار دۆلار وەک قەرەبوو لە ئێران وەردەگرێت .

ئەو ناچارییەی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، تا دۆسییەکە نەچێتە ناوەندەکانی بڕیاردەری دادگای جیهانی .

لەمبارەوە جێگری یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێشەممە گوتی : بۆ دڵنەوایی دانەوەی بنەمەماڵەی قوربانییەکان ئەو پارەی بڕیار دراوە ، ئامادە کراوەو دەدرێتە ئەو بنەماڵانەی رۆڵەکانیان لە کاتی بەربوونەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە گیانیان لە دەست داوە

هاوکات باس لەوە کراوە، قەرەبووی قوربانییەکەن بە بێ لەبەرچاو گرتنی نەتەوەیی و مافی پەنابەرێتی دەبێت و هەموو لایەک دەگرێتەوە

فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراینی لە کاتی دەستپێکی گەشتەکەی لە تارانەوە بۆ کییەڤ سەرلەبەیانی مانگی یەکەمی زستانی 2019 بە دوو مووشەکی سوپای پاسدارن کرایە ئامانج و 176کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەستدا

ش . ب

Back to top button