ڤیدیۆ و زانیاری نوێ لە سەر تەقینەوەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی یەمەن

 

بەرپرسانی باڵای ئەمنی یەمەن ئاماژە بەوە دەکەن ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری بەرپرسانی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی عەدەن ، دوو تەقینەوەی بەهێز هاتۆتە ئاراوە و لانیکەم16 کەس کوژراوەو 60 کەسیش بریندار بووە

هەرچەند تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی بە فەرمی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام گومانەکان وەک ڕابردوو لە سەر حوووسییەکانی سەر بە ئێرانە .

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبیندرێت هاوکات لە گەڵ تەقینەوەکە ، دەنگی دەستڕێژی فیشەک دێت و چەندین کوژراویش دیارن .

وەزیرانی تازەی یەمەن بە سەرۆکایەتی عەبدولمالک سەعید ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ، لە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ جودایی خوازانی باشوور و ئاڵ و گۆڕ لە کابینەدا . هەفتەی ڕابردوو سوێندی یاساییان خواردبوو .

رۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەک لە سعودیەوە بە رەو باشووری یەمەن هاتن بەڵام لە کاتی دابەزیندا ، تەقینەوە رووی دا .

بە پێی دوایین هەواڵ هیچکام لە ئەندامانی ئەو کابینە زیانی گیانیان بەر نەکەوتووە

چاودێرایش باس لەوە دەکەن ، ئێران هاندەری حوسییەکان بێت لەبەر ئەوەی ناڕازی بوو بە ڕێککەوتن لە سەر دەستی سعودیە

ش ، ب

 

https://twitter.com/i/status/1344232071842164736

Back to top button