یەمەن بە دوو تەقینەوە دەشڵەژێت

 

سەرچاوەکان بە میدیا جیھانیەكانیان ڕاگەیاند تەقینەوەیەکی نوێ لە نزیک کۆشکی ئەلئەقایق لە شاری ئەدەن لە یەمەن ڕوویداوە کە وەزیرەکانی حکومەتی نوێی لێ نیشتەجێ بووە

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، کە تەقینەوەکە لە نزیک کۆشکی ئەلئەقائیق ڕوویداوە، دەکرێت بەهۆی مووشەکێک یان فڕۆکەیەکی سیخوڕیەوە  تەقێنرابێت

ڕۆیتەرز لە زاری دوو شایەتحاڵ و میدیا ناوخۆییەکانەوە پشتڕاستی کردەوە کە لە نزیک کۆشکی (ئەدەن) دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە

پێشتر ڕۆژی چوارشەممە دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی ئەدەن ڕوویدا لە دوای دوو هێرشی موشەکی، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەو فڕۆکەیەی ئەندامانی حکومەتی نوێی یەمەنی هەڵگرتبوو تەقینەوەی دووەم ڕویدا

سەرچاوە پزیشکی و حکومیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، کە ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی هێرشەکە بەرزبۆتەوە بۆ 26 کەس و زیاتر لە 60 بریندار

Back to top button