فیلمێكی سینه‌مای له باره‌ی خیانه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی به‌رهه‌م ده‌هێندرێن
دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر خیانه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه گرووپێكی یه‌كێتی به سه‌رده‌سه‌ته‌ی لاهور جه‌نگی كه‌ركووكیان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانكرد، له‌و كاته‌وه شاره‌كه به فه‌رمانی سه‌ربازی و به‌سه‌ر په‌رشتی راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به هۆیه‌وه كورد له شاره‌كه‌دا رووبه‌ڕووی ته‌عریبكردن بووته‌وه، بڕیاره هه‌موو رووداوه‌كان بكرێن فیلمێكی سینه‌مای.
سینه‌ماكارێكی كورد كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین، به هۆی مه‌ترسی تیرۆر كردنی له لایه‌ن مافیاكانی لاهور جه‌نگی به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند، كاره‌ساتی دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌سه‌ر كورد داهاتووه له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی سنوری مادده‌ی 140 هاو ئاستی ئه‌و شاڵاوانه‌ی ته‌عریكردنه كه له لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه دژ به گه‌لی كورد كراوه.
ئه‌و سینه‌ماكاره گوتیشی به‌داخه‌وه له ئێستادا كورد له خراپترین دۆخی خۆیدایه له كه‌ركووك، هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتووه به ده‌ستی كورد بووه ئه‌مه‌ش تالاوی رووداوه‌كانی زیاتر كردووه، هه‌مووی به‌رهه‌می خیانه‌تێكه كه له‌بیر كردنی ئه‌گه‌ر چی بۆ نه‌ویه ئێستا مه‌حاله و وه‌ك مێژووش ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه كه له به‌رگری فیلمێكی سینه‌مای خیانه‌ته‌كه بهێلدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زاكیره‌ی نه‌وه‌ی نوێ بمێنێته‌وه كه گرووپێكی هه‌رزه‌ی سیاسی چیان به‌سه‌ر كوردستان هێنا.
هه‌روه‌ها سینه‌ما كاره‌كه گوتیشی له ئێستادا كارده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زیاتر خیانه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت بێ كه‌م كورتی بگاته لای بینه‌ران و نه‌وه‌ی داهاتووی كورد.