له گوندی حه‌فته‌غار هێزه عێراقیه‌كان 8 جوتیاری كوردیان ده‌ستگیر كردوو به ره‌وی شوێنێكی نادیار بردویانن

دواى ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك عه‌ره‌به هاورده‌كانی سنوری كه‌ركووك به فه‌رمانی راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر زه‌وی كورده‌كان له سنوره‌كانی گوندی حه‌فته‌غار و په‌لكانه و چه‌ند گوندێكی دیكه‌یاندا، به‌ڵام له لایه‌ن هاوڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه رێگریان لێكرا ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زه‌وی هاووڵاتیان كورد و دوای رێگری كردنیان 8 كه‌س كه دانیشتوی حه‌فته‌غارن له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كان ده‌ستگیر كران..
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان له سنوری گوندی حه‌فته‌غار به پالپشتی هێزه عێراقیه‌كان هه‌لیانكوتاوه‌ته سه‌ر زه‌وی هاووڵاتیانی كورد و دوای رێگری كردن و به‌رگری كردن له خۆیان كه زه‌ویه‌كانیان داگیر نه‌كرێن ،لە لایەن ھێزە عێراقیەکانەوە ھەشت جوتیاری کورد دەستگیرکراوە و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی خسته روو كه دوو رۆژ پێش ئێستا لێژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک کۆبوونەوە و بریاردرا کە ھیچ زەویەک تەعریب نەکرێت و شاڵاوی تەعریب راگیرێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرشیان هێنایه‌وه.