كه‌س و كاری گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ی خۆپیشاندانی كفری لاهور جه‌نگی رێگا نادات بكوژ، بچێته‌ به‌رده‌م دادگا

 

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاووڵاتیان بۆ باشتر كردنی گوزه‌رانیان خۆپیشاندانیان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ و به‌ هاوكاری لاهور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی به‌ ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ دابرا جگه‌ له‌ سوتاندنی باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن گرووپێكی سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كوژران تا ئاژاوه‌ی زیاتر بكه‌وێته‌ نێو خۆپیشاندانه‌كان و دواتریش بكوژی چه‌ند گه‌نجێك ئاشكرا بوون و كه‌س و كاری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانیش سكالایان تۆماركردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.

له‌ به‌دوا داچوونێكی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له‌ باره‌ی سكالای كه‌س و كاری گه‌نجێكی كفری كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگی كوژرا، تا ئێستا سه‌ره‌رای سكالای كه‌س و كاری گه‌نجه‌كه‌ به‌ڵام لیوا عوسمان حه‌سه‌ن بكوژی ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و لاهور جه‌نگی رێگا نادات بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكرای كرد كه‌ كه‌سو كاری گه‌نجه‌كه‌ی كفری له‌ دادگای كفری سكالایان تۆمار كردوو و هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ دادگاكه‌ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لیوا عوسمان حەسەن فەرماندەی لیوای 136ی سەر بە هێزەکانی 70 دەرکردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

یه‌كێك له‌ كه‌سو كاره‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ش به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لەم سنوورە دادگا و یاسا هیچ توانایەکیان نییە، بكوژەكە تا ئێستا دەستگیر نەكراوە، ئه‌گینا ده‌یان شایه‌ت هه‌ن كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ لەبەردەم كۆمیتەی یەكێتی شڤان محه‌مه‌د شه‌هید كراوه‌، ته‌نانه‌ت دیاریشه‌ كه‌ لیوا عوسمان شه‌هیدی كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا لاهور جه‌نگی رێگا نادات ئه‌و تاوانباره‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

 

Back to top button