زوبێر عوسمان به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای لاهور جه‌نگی پێگه‌ی یه‌كێتی زۆر لاواز بوو

 

 

دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك سۆشیال میدیا و مالپه‌ڕی به‌گه‌ڕ خست بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و جێبه‌جێكردنی ئیرهابی فیكری، به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی شه‌شی یه‌كێتی له‌ سۆران رایده‌گه‌یێنێت كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌كانی لاهور جه‌نگی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌ سنوره‌كه‌ لاواز بووه‌وه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌مان.

 

تۆمارێكی ده‌نگی زوبێر عوسمان به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتی بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانی سه‌رووی خۆی له‌ نێو یه‌كێتی قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و شێوازه‌ی كاركردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی زیانی زۆری به‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌یاندووه‌ به‌ جۆرێك پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان نزیك بووه‌ته‌وه‌ به‌ سفر.

 

هه‌روه‌ها به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی ده‌شڵێت: ئه‌و شێوه‌ كاركردنه‌ی لاهور جه‌نگی ته‌نها سود به‌ خودی خۆیه‌ گه‌یێنێت ئه‌گینا یه‌كێتی به‌ هۆیه‌وه‌ خه‌ریكه‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری نامێنێت و ئه‌نجامی ئه‌و سیاسته‌ی یه‌كێتی له‌ سۆران زۆر به‌ زه‌قی ده‌ر ده‌كه‌وێت و تا ئێستا زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ سۆران ده‌ست به‌كار بوومه‌ نه‌مان توانیووه‌ یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئه‌نجام بده‌ین دوای چه‌ندین جار هه‌وڵدان، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی نه‌مانی باوه‌ڕی خه‌لكه‌ به‌ یه‌كێتی و ئه‌و مۆدێله‌ تازه‌یه‌ی لاهور جه‌نگی په‌یره‌وی ده‌كات.

Back to top button