نه‌دا مێرگه‌سۆری بۆ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید به‌ راده‌ستكردنی كه‌ركووك چیتان ده‌ست كه‌وت كه‌ به‌ راده‌ستكردنی سلێمانی به‌ به‌غدا ده‌ستتان بكه‌وێت

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید  په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند بوو پێویسته‌ كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا پێشنیار ده‌كه‌م یه‌كێتی سلێمانی راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی پێشووش رایده‌گه‌یێنێت به‌ راده‌ستكردنی كه‌ركووك چیان ده‌ستكه‌وت تا به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستیان بكه‌وێت.

نه‌دا مێرگه‌سۆری په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی وته‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێت كاتێك كەركووكتان ڕادەستی میلیشیاكان كرد، چیتان دەستكەوت تاوەكوو سلێمانیشیان ڕادەست بكەن؟

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی كو ردستان گوتیشی : با ئەحمەدی حاجی ڕەشید و هاوشێوەكانی لە جێگەی بڕ و بیانوو هێنانەوە و مامەحەمەیی بۆ بەغدا، دان بەوەدا بنێن كە ئەوە حكوومەتی عێراقە ئامادە نییە ڕێككەوتنی كۆتایی بكات و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدات.

 

جەختیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەو یەكە ئیدارییانەی ئێستا لە دەستووری عێراقدا وەك هەرێمێكی فیدڕاڵی دانی پێدانراوە و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نه‌دا مێرگه‌سۆری ده‌ڵێت ”بە دوو قسەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەستكاریی دەستوور ناكرێ و هەر یاسایەكیش دەربچێت لەمبارەیەوە، جێبەجێ ناكرێت چونكە پێشێلكارییەكی زەقی دەستوور دەبێت“.

 

هه‌روه‌ها ده‌شلێت: پرسیاری ئەوەشی لە ئەحمەدی حاجی رەشید كرد، ئەو كاتەی كەركووكیان ڕادەستی حەسەن پلایس و راكان جبووری كرد، بەڵێنیان دەدا كە سلێمانی راستەوخۆ بە بەغداوە دەبەستەوە و مووچەی بۆ دەنێردرێت، بەڵام چیان دەستكەوت؟ جگە لەوەی خۆیان زەلیل بوون و خەڵكی كەركووكیشیان خستە ژێر رەحمەتی میلیشیاكان و بەهۆیەوە پرۆسەی تەعریب دەستی پێكردەوە.

 

Back to top button