ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وادەی لێپرسینەوەی لە وەزیری دارایی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی سه‌د و چل و پێنج پەرلەمانتار بەمەبەستی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیران، وەزیری دارایی، وەزیری پلادانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی واژۆیان كۆكرده‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واده‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له وه‌زیری دارای عێراق راگه‌یاند.
میداكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نووسراوێكی بۆ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ناردووه‌و و تێیدا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌كی بۆ لێپرسینەوەی دیاریکردووە، لێپرسینەوەکە لەلایەن پەرلەمانتار یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی دەکرێت.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هاتووه بەهۆی بوونی مەرجی دەستووری و یاسایی لە داواکەدا، بەپێی ماددەی ( 61/7/جیم) له ده‌ستوور و مادده‌ی 31 له یاسای په‌رله‌مانی عێراق ژماره 13 ساڵی 2018، پرسیارەکان و ئەو خاڵانەتان بۆ رەوانە دەکەن کە وەزیری دارایی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت.