كەمپینی كۆكردنەوەی 10000هەزار تویت بۆ بەتیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران دەستی پێكرد

خواكوڕك
 لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دەست بەهەڵمەتی (10000) تویت كراوە بۆ بەتیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، رێكخەری هەڵمەتەكەش داوا لە بەشدار بوانی ئەو تۆرە دەكات هاوكاریان بكەن لە كۆكردنەوەی ( 10 ) هەزار تویت بۆ پاڵپشتی كردنیان لە هەڵمەتەكەیان بۆ ناساندنی سوپای پاسدارن بەتیرۆرست و خستنە لیستی رەشەوە”.
رێكخەری هەڵمەتی كۆكردنەوەی 10 هەزار تویت بۆ ناساندنی سوپای پاسداران بەتیرۆرست و خستە لیستی رەشەوە، دەلێت بەشداریتان لە تویت كردنی وێنەی هەڵمەتەكەمان لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بەشداری دەبێت لە هەڵمەتەكە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو هەڵمەتە بۆ ئەوە رێكخراوە كە پێشتر دەنگۆی خستە لیستی رەشی ئەو سوپایە لەلایان ئەمریكا هەبووە، كە كۆشكی سپی داوا لە هاوكارانی لەو بوارە كردوە كە لایانی ئەرێنی و نەرێنی بخەنە روو بۆ خستنە لیستی رەشەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، رێكخەری هەڵمەتی كۆكردنەوەی (10) هەزار تویت دەلێت بەشداری كردن لەو هەڵمەتە وەفایەكە بۆ بەناحەق لەسێدارەدان گەنجانی كورد و بەزیندان كردنی رۆژئاهەڵاتی كوردستان، هاوكاری پارچەیەكی كوردستان”.
هەلمەتی پاڵپشتی بەتیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران
Back to top button