فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران ده‌یه‌وێت تۆله‌ی قاسم سوله‌یمانی بكاته‌وه‌و به‌ لێشاو چه‌كی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه‌

 

 

دواى ئه‌وه‌ی میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد كه‌ ئێران چه‌ك و چۆلی سه‌ربازی ره‌وانی عێراق كردووه‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ چه‌ندین زانیاریمان تۆماركردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌لێشاو چه‌كی جۆراوجۆری ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق كردووه‌

جه‌نه‌راڵ كینیت، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی رایگه‌یاندووه‌‌: ” له‌ ماوه‌ی 45 رۆژی رابردوودا و له‌ سێیه‌م ئه‌ركی سه‌ربازیدا ئه‌مه‌ریكا دوو فڕۆكه‌ی جۆری B52ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كرد و ئێمه‌ هه‌وڵی گرژی ناده‌ن، به‌ڵام نابێت هیچ كه‌سێكیش تواناكانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانما تاقیبكاته‌وه‌”.

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه‌، “ئێران ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بكاته‌وه و چه‌ندین زانیاریمان تۆماركردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌لێشاو چه‌كی جۆراوجۆری ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق كردووه‌”.

 

Back to top button