پینتاگۆن: دوو فڕۆكه‌ی جۆری B52ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك

 

 

 

دواى ئه‌وه‌ی میدیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرایانكرد كه‌ ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جۆری بی 52ی ره‌وانیه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستكردووه‌و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ ئەمریکا دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی “بی 52″ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوه‌و ئامادەین بۆ هەر هێرشێک.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووه‌، لەچوارچێوەی کاراکردنەوەی ستراتیجیی بەرپەچدانەوە لە دژی ئێران، دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری “بی 52″ گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و له‌ لایه‌كی دیكه‌ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕینی دوو بۆمبهاوێژی ستراتیجیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نامەیەکە بۆ هەر لایەنێک کە دەیەوێت زیان بە ئەمریکییەکان بگەیەنێت”.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكاش له‌ راگه‌یێندراوێكدا هۆشداری دابووه‌ کە توانای هێزەکانی ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بە کەم سەیر نەکرێت”.

Back to top button