بە بەلگەی ڤیدیۆی قاچاغچێتی لە سنوری باشماغ چۆن ئەنجام دەدرێت و کێ ئەنجامی دەدات

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو پرسی قاچاغچێتی لە مەرزی باشماغ مژاری گەرمی میدیاو سۆشیالمیدیاکانی هەرێمی کوردستان بوو،بەبەلگەی ڤیدیۆیی قاچاغچێتی لە سنوری باشماغ ئاشکرا دەکرێت.

بە پێی بەلگەیەکی ڤیدیۆی کە قاچاغچێتی لە سنوری باشماغ ئاشکرا دەکات تێدا ژمارەیەکی زۆری کۆنتێنەر و ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهەلگریژمارە تورکی دەردەکەوێت بە شێوەی قاچاغ و بێ لێپرسینەوە لە باشماغ دێنە نێو سلێمانیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قاچاغچێتیەکە بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاندووە بۆیە ئۆتۆمبێلەکانی تورکیا لەو دەروازەیە دێنە نێوهەرێمی کوردستان، چونکە لە مەرزی باشماغ بە قاچاغ دێنە ژوورەوە و هیچ باجێک نادەن لە کاتێکدا ئەگەر لە دەروازەی سنوری ئیبراهیمخەلیل بێنە نێو کوردستان باجیان لێ وەر دەگیرێت و بە شێوەیەکی فەرمی دێنە نێو هەرێمی کوردستان.

هەروەها سەرچاوەکە گوتیشی تا ئێستا هیچ کەس نازانێ ئەو بارەی نێو کۆنتێنەرەکان چی تێدایە، چونکە بە فەرمانی لاهور جەنگی لە هیچبازگەیەک ناوەستن، بەڵام گومان دەکرێت دوگ و هێلکەی قاچاغبێیت.

IMG_5943

Back to top button