میسی بەتەنھا راھێنان دەکات

لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە شاری وەرزشی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی دەست بە راھێنانەکان بکاتەوە.

ئەمڕۆ میسی بە تەنھا لە ھۆڵی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بووە لەگەڵ تیمی پزیشکی بۆ ئەوەی چارەسەری ئازاری پاژنەی قاچەکانی بکات.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، میسی بە تەنھا لەھۆڵی وەرزشی بووە ، چونکە کومانی راھێنەر پشووی بە یاریزانەکان دابوو .

میسی دەیەوێت بە تەواوەتی بۆ یاری داھاتووی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەبێت لەبەرامبەر یانەی ھۆیسکا.

Back to top button