بایدن کاندیدی پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کرد

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاپلین هێکسی، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان کرد، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی سینات دەبێتە یەکەمین ژن ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

بەپێی فرانس پرێس، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاپلین هێکسی، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کردوە، ئەگەر هاتو ئەنجومەنی سینات دەستنیشانکردنەکەی پەسەند بکەن، ئەوا هێکس دەبێتە یەکەمین ژن ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

لەئێستادا هێکس، لە ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان لە واشنتن کاردەکات، سەرپەرشتی تیمەکەی بایدن دەکات و راسپێدراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێشتریش لە سەردەمی کابینەکەی باراک ئۆبامادا لە وەزارەتی بەرگری کاری کردوە، هەروەها یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ستراتیژی و پلاندانان و هێزەکان بووە.

 

Back to top button