ئێن ئار تی لە راپۆرتێکی کرچ و کاڵدا دەڵێت :ساڵی ۱۹۹۷ باشتر بوو لە ساڵی ۲٠۱۷

نیازحاجی
لەساڵی ۱۹۹۷ شەڕی ناوخۆ هەبوو ، دیارە ئێن ئار تی پێی باشە لە کوردستان شەڕی ناوخۆ هەبێ !
لە ساڵی ۱۹۹۷ کوردستان تەنها هەولێر و دهۆک سلێمانی بوو ، دانیشتوانەکەی کەمتر بوو لە چوار ملیۆن کەس ، کەچی ئێستا تەواوی ناوچە کوردیەکان گەراونەتەوە سەر هەرێم و دانیشتوانی هەرێم نزیکەی نۆ ملیۆن کەسە ….
لە ساڵی ۱۹۹۷ تەنها ۳ زانکۆ هەبوو ، ئێستا زیاتر لە ۳٠ زانکۆ هەیە .
لە ساڵی ۱۹۹۷ هیچ قونسولیەک لە کوردستان نەبوو ، ئێستا زیاتر لە ۳۳ قونسولیە .
لە ساڵی ۱۹۹۷ تەنها ۳٠٠ میگا کارەبا هەبوو سەرچاوەی کارەبا تەنها دوکان و دەربەندیخان بوو ، نزیکەی ٥٠٠٠ هەزار مێگا جگە لە دوکان و دەربەندیخان .
لە ساڵی ۱۹۹۷ هیچ فرۆکە خانەیەک نەبوو ، ئێستا دوو فرۆکە خانە ، یەکیش لە ژێر تەواو بوندایە ، دوو فرۆکە خانەی سەربازیش .
بەراوردەکان زۆرن لێرەدا ناژمێردرێن ….
سەبارەت بە خاوەنی کەناڵەکەی ئێن ئار تیش کە ( شاسوار عبدالواحید)ە با باسی گوزەرانی خۆشی بکات ، لە ساڵی ۱۹۹۷ خەریکی کەباب دروست کردن بوو وەک خۆی دەڵێت هیچ شتێکی نەبوو ، کەچی ئێستا ، چوار کەناڵی ئاسمانی ، سێ رادیۆ ، چاڤی لاند ، چەند گوندێکی ئەڵمانی و دەیان پرۆژەی تر، هێشتا ساڵی ۱۹۹۷ی پێ باشترە !!!!

 

Back to top button