پەرلەمانی کوردستان 2 مانگ پشوو وەردەگرێت
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، بە بەیانێک کۆتایی هاتنی خولی پایزەی ڕاگەیاند ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش پەرلەمانتاران بۆ ماوەی دوومانگ پشوو وەردەگرن.
ئه‌م پشووه‌ی زستانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەوه دەستپێدەکات هه‌تا سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو.
ده‌قی به‌یانه‌كه:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوى گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
به‌یان
به‌پێى حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، خولی پایزه‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆتایى دێت.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق