عێراق 700 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتەوە ئێران

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد ، ئێران توانیویەتی بڕی700 ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی سەر عێراق وەربگرێتەوە .

رەزا ئەرکانیان وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات باس لەوە دەکات ئەو بڕە پارەی لە عێراقیان وەرگرتۆتەوە 15٪ قەرزەکانی سەر عێراقە .

لەمبارەوە کۆمپانیای گازی ئێرانیش ڕایگەیاندووە عێراق 5 ملیار دۆلار قەرزداری ئێرانە

Back to top button