دوو کەس لە بەغدای پایتەخت تووشی کۆرۆنای جوری نوێ بوون

 

لە لێدوانیكی میدیاییدا جێگری لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات ، دوو کەس لە بەغدا گومانیان لە سەرە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری نوێ بن ، ئەو دوو کەسە لە بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە ولە ئێستادا لە ژێر چاوەدێری پزشکی دا

فارس بریفکانی گوتی : تا ئێستا لە دانیشتووانی عێراق کەس تووشی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا نەبووە ، بەڵام ئەو دوو کەسە کە لە بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە گومانیان لە سەرە ، بۆیەش بەو شێوە چاودێری دەکرێن ، چوونکە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا ، بڵاو بوونەوەکەی زۆر خێراترە لە کۆرۆنای پێشووتر .

بریفکانی هاوکات ئاماژە بە کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات بۆ عێراق و دەڵێت ، ، بەپێی ئەو گرێبەستانەی کە کراون، بە دوو قۆناخ ڤاکسین دەگاتە عێراق، لە قۆناخی یەکەمدا 1 ملیۆن و 550 هەزار ڤاکسینی ڤایزەر دەبێت و لە قۆناخی دووەمدا  16 ملیۆن دەکڕێت، بەڵام جۆری ڤاکسینەکە دیاری نەکراوە

 

Back to top button