گرووپەکانی سەر بەئێران لەهەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی عێراق و کۆریای باشوورین
قەیس خەزعەلی ، سکرتێری گشتی “عەسائب ئەهل حەق” کە گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ئێرانن ، گرێبەستی حکومەتی عێراق لە گەڵ کۆمپانیای ( دوو ) ی کۆریای باشوور بە جەنایەت ناو دەبەن .
خەزعەلی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ، ئەو کەسانەی ئەو گرێبەستەیان واژوو کردووە ، گەندەڵ و مشەخۆرن ، پێویستە ئەو گرێبەستە هەوڵوەشێتەوە .
گوشاری ئەو گرووپانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یەک لەو کۆمپانیا کۆرییانە کە بڕیار بوو ، گریبەستەکەی لەگەڵ واژوو بکرێت ، سەر بە ئێران بوو ، بەڵام تەیدا سەرکەوتوو نەبوو ، بۆیە ئێران داوا دەکات ئەو گرێبەستە هەڵوەشێتەوە
حکومەتی عێراق رۆژی چوارشەممە گرێبەستێکیان بە بڕی 2.6 ملیارد دۆلار لە گەڵ کۆمپانیای ( دوو ) کۆری واژوو کرد بۆ پەرەپێدان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی بەندەری ( فاو )
ئەو گرێبەسەتە دروستکردنی 5 شوێی ڕاوەستانی کەشتی و 90 شوێنی بارکردن لە خۆ دەگرێت لە بەندەری فاو ، لە دوای تەواو بوون 3 ملیۆن کانتینەر جێگەی دانانی دەبێتەوە تا کاتی بەرێکردن
وا بڕیارە پرۆژەکە تا ساڵی 2022 تەواو بێت و ببێتە یەک لە بەندەرە گرینگرکانی جیهان
ش ، ب