داواكاری گشتی ئێران راگه‌یانراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

داواكاری گشتی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو گرووپێكی چه‌كداریان ده‌سگیر كردووه‌ كه‌ پیلانی هێرشكردنیان هه‌بووه‌ له‌ ساڵرۆژی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شۆرشی ئێران.

رۆژی هه‌ینی 10/2/2017 محەمەد جەعفەر مونتەزری داواکاری گشتی ئێران به‌میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ژه‌ند كه‌سێكیان ده‌سگیركردووه‌ كه‌ چه‌كداری سه‌ر به‌داعشن و ویستوویانه‌ له‌ ساڵرۆژی شۆرشی ئێرانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی ئێران راسته‌خۆ به‌شداری كرد له‌ جه‌نگه‌كانی دژی داعش له‌ عێراق و سوریا، چه‌ندین جار داعش هه‌وڵی دواه‌ گورزی كوشنده‌ له‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بوه‌شێنێت و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ربازه‌كانی و ئه‌و گروپانه‌ ده‌كات كه‌ نزیكن له‌ ئێران.

به‌شداری كردنی ئێران له‌ جه‌نگی دژی داعش، ئامانجێكی دیاریكراوی هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ پشگیری سه‌رجه‌م جوڵانه‌وه‌ مه‌زهه‌بیه‌كانی نێو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كات له‌ یه‌مه‌ن و به‌حرێن و لبنان و سعودیا.

Back to top button