وەزیری دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەمان

محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات .

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەکەیدا ڕاگەیاندووە ، دەزگای هەواڵگری ئێرانی پشتڕاستی کردۆتەوە ، ئەمریکا بە نیازی سیناریۆیەکە بۆ ئەوەی ئێران تووشی شەڕ بکات .

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ لەجیات شەڕی کۆرۆنا ، شەڕی ئێمە دەکات و ملیۆنان دۆلار خەرج دەکات و بی 52 دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ش ، ب

Back to top button