ئێران هێزەکانی خستە حالەتی ئامادەباشی

دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری بی ٥٢ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکرد وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات و هێزەکانی ئێران کەوتنە حالەتی ئامادەباشی.

میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە کە وڵاتەکەی هێزی سەربازی لە ئەگەری گورزی سەربازی ئەمریکا خستە حالەتی ئامادەباشی

خستنە حالەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئێران دوای ئەوە دێت کە وەزیری دەرەوەی ئێران  رایگەیاند سەرچاوە هەواڵگرییەكانمان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كارانەی ئەمەریكا نەخشەی بیانووی هەڵگیرسانی جەنگە و ئێرانییەكان بەخێرایی وەڵامیان دەبێت وبەرگری لە خۆیان دەكەن .

 

Back to top button