روونکردنەوەیەک لە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر

 

دوای ئەوەی لە چەند سۆشیالمیدیایەک وا بڵاوکرایەوە کە دوای سزادانی ئارایشگایەک بە داخستن لە هەمان رۆژی داخستنی کرابێتەوە، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ سه‌نته‌ری جوانكاری و ئارایشتگای beauty box (KA) هه‌مان رۆژی داخستنی كرابێته‌وه.

قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، لە روونکردنەوەیەکدا کە دەستی دەزگای میدیای خواکوڕک کەوتووە  ڕه‌تی كرده‌وه‌ دوای داخستنی سه‌نته‌ری جوانكاری و ئارایشتگای beauty box KA هه‌مان ڕۆژ كرابێته‌وه‌ و هه‌واڵی له‌و جۆره‌ به‌ “دوور له‌ ڕاستی و چه‌واشه‌كاری” ناو ده‌بات.

هەروەهادووپاتی كردۆتەوە کە ، ھەرشوێنێک لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دادەخرێت ، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی ڕێکاری  پێویست و سزای پێبژاردن، بە پێی بەیاننامه‌ی ژمارە 52ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ، کە لە 2020/10/24 دەرچووە، مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێ کە دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بەرکەوتنی ھاووڵاتییان، ئەم ئارایشتگایەش داخرا و وەک شوێنەکانی تر سزای پێبژاردنی بۆ کرا بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار، بەڵێننامەشی لێ وەرگیرا پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکان بێت.

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر راشیگەیاندووە، كه‌ ئه‌و ئارایشتگایه‌ ھی کەسێکە كه‌ ناوی لەگرێبەستی ھاوپێچ و پسوولەی سزاداندا ھاتووە و “ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆکەیەوە دەرکەوتووە، تەنیا بۆ کاری ڕێکلام لەو شوێنە بووە”.

Back to top button