جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم هیچ بیانویەکی بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە کە بەشە بودجەی هەرێم نەنێرێت
بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو لە پەیامەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمدا هاتووە هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021، پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە لە پەیامەکەدا هاتووە: پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین. هیوادارین لە ساڵی نوێدا، ئاشتی و ئارامییەکی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان بەدی بێت و کۆتایی بە قەیرانەکان بێت”.
هەروەها گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە : “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەموو بوارێکی ژیان خستووەتە گەڕ.
هەروەها جوتیار عادل گوتوشیەتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکیش بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە”.