بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر زیاتر لە ٨ هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەیشتوونەتە هەولێر
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا کۆرۆنا هەڕەشە لە عێراق دەکات و عێراق بە قەیرانێکی سەختی دارایدا تێدەپەڕێت، ئەمساڵ بۆ بەڕێکردنی ساڵی٢٠٢٠ و پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ له ماوهی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له 8 ههزار گهشتیار له باشوور و ناوهڕاستی عێراقهوه روویان لهشاری ههولێر كردووه.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر لەبارەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کورستان راگەیاندووە ئەمساڵ ئەوگەشتیارانەی تەنها لەرێگەی بازگەکانەوە هاتوونەتە هەولێر لە دە رۆژی رابردوو، زیاتر لە ٨ ههزار گەشتیار بووە کە سەرجەمیا لە پارێزگاكانیباشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتوونەتە ھەولێر.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر گوتیشی،ئەو ژمارەیەی ئاماژەی پێکراوە تەنیا لە رێگهی بازگەکانەوە ھاتوون و ھیچ گەشتیارێكلەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەوە نەھاتووە.