هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەنگۆی دەست بەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەک لەلایەن داعش دورە لە راستی
دوای ئەوەی ئەمریکاو هاوپەیمانان رایانگەیاند کە بەشێک لە هێزەکانیان لە عێراق کەمدەکەنەوە و هاوکات چەند سەربازگەیەکیان لە خواروو ناوەڕاستی عێراق رادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کردەوە، هاوپەیمانئ نێودەولەتی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند کە کەمکردنەوەی هێزەکانیان کاریگەری نابێت لەسەر رووبەڕوو بوونەوەی داعش.
واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە میدیائەمریکیەکانیان راگەیاندوە، ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەرەنگاربوونەوەی داعشە لەهەر شوێنێک کەمەترسی سەرهەڵدانەوەی لێوە بکرێت،
هەروەها راشیگەیاندووە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی ئەو رێکخراوەو دەنگۆی کۆنتڕۆڵکردنی خاك لەلایەن رێکخراوی داعشەوە دورە لەراستییەوە.