عزەت شابەندەر: ئەگەر داوا لە سەرۆک کۆماری مسر کرابێت سەردانەکی بۆ بەغدا دوا بخات ئەوا لێدانی ئێران لەلایەن ئەمریکا نزیک بووەتەوە
دوای ئەوەی لە چەند میدیایەکی عێراقی وا راگەیێندرا کە ئەمریکا داوای لە سەرۆک کۆماری مسر کردوە سەردانی کردنی عێراق دوا بخات سیاسەتمەدارێکی عێرار رایدەگەیێنێت: ئەگەر هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی دەرەوەی میسر سەبارەت بە دواخستنی سەفەری سەركۆماری ئەو وڵاتە عەبدولفەتاح سیسی بۆ عێراق ڕاست بێت كەواتە ئەگەری هێرشێكی لەناكاوی ئەمریكا دژی چەندین ئامانج لە عێراق هەیە.
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عێراقی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ئەگەر هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی دەرەوەی میسر سەبارەت بە دواخستنی سەفەری سەركۆمار عەبدولفەتاح سیسی بۆ عێراق ڕاست بێت، بەو مانایەیە كە ئەگەری هێرشێكی لەناكاوی ئەمریكا دژی چەندین ئامانج لە عێراق هەیە.
ئەو پەیامەی شابەندەر لەكاتێكدایە کە ئەمریکا دوو فڕۆکەی جۆری بی پەنجاو دووی رەوانەی رۆژهەلاتی ناوەرست کردووە، ئەگەری رووبەڕوو بوونەوە لە نێوان ئەمریکاو ئێران هەیە.