بە هۆی کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران و چواریش بریندار کراون
کێشەی زوی و زار و کێشەی کۆمەڵایەتی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان بوونەوتە دیاردەیەکی بەر چاوو بۆ کوشتن و بریندارکردن .
ئەمڕۆش لە سەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی ( ئەشکەوت سەقا ) سەر بە ناحیەی دێگەڵەی سنووری پاریزگای هەولێر ، چوار کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون .
لەمبارەیەوە ، بەرێوەبەری پۆلیسی کۆیە لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرای دەکات لە سەر کێشەی زەوی و زار لە ئەشکەوت سەقا ، لە نێوان دوو بنەماڵە سێ برا کوژراون و و باوکێکیش لە بنەماڵەکەی تر کوراوەو چوارکەسی دیکەش بریندار بوون .
عەلی عەبدوڵلا هاوکات ئاماژە بەوە دەکات بریندار و کوژراەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و پۆلیسیش خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران .