لە بەغداد ھێز جوڵێنرا
دەزگا ئەمنیەکانی دژە تیرۆری عێراق ڕۆژی هەینی ئامادەبوونیان لە ناوچەی سەوز چڕکردەوە لە پێشبینی هەر هێرشێک بۆ سەر باڵیۆزخانە و ئەرکی دیپلۆماسی و هاوڵاتیان، هاوشان لەگەڵ دڵنیاکردنەوەکانی مستەفا ئەلكازمی سەرۆک وەزیران کە وتی “لەژێر هیچ ناونیشانێک ڕێگە بە هیچ جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر دەوڵەت نادەیت”
ئەلکازمی ئەوەشی وت کە حکومەتەکەی ژیرانە کار بۆ خزمەتکردنی عێراق و عێراق یەکان دەکات
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە زاری ئاژانسی هەواڵی عێراقیە وە گواستیەوە، کە بڵاوکردنەوەی ئاسایش لە بەغدا پەیامێکە بۆ هەر کەسێک کە پێی وایە بەغدا نائارامە، هەروەها وتی: زانیاریمان هەیە کە تیرۆر هەوڵی ئەنجامدانی کارێکی تاوانكارانە دەدات