ئەمریكا: چەند ئاماژەیەكمان بەدیی كردووە ئێران هێرش دەكات
بەرپرسێكی ئەمریكی لە لێدوانێكی دا بۆ ئێن بی سی نیوز ئەمریكی دەلێت” چەند ئاماژەیەكمان بەدیكردوون كە رەنگە ئێران هێرش بكات”.
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە” كە ئەگەر هەیە ئێران هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست”.
ئەم قسەی بەرپرسە ئەمریكیەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی دەلێت، تێگەیشتن لە نیازەکانی ئێران “زەحمەت و پێشبینی نەکراوە”، بەڵام ئەو ئاماژانە بە جیددی وەرگیراون
ئەم لێدوانەی بەرپرسی ئەمریكیەكە لەكاتێكدایە، كە دوو رۆژی تر ساڵیادی كوشتنی قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانە كە ئێران هەرەشەی تۆڵە سەندنەوەی دەكات بەبەردەوامی .