پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داوای زانیاری لەبارەی شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلە دەکات کە ژمارەی ساختەی بەستاوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئۆتۆمبێلێک بڵاوکرایەوە کە ژمارەی نادروستی بەستاوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا داوای زانیاری لە بارەی ئۆتۆمبێلەکەو شوێنی ئۆتۆمبێلەکە دەکات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا  رایگەیاندووە کە ، تابلۆی ژمارە (900909 اربیل) ساختەیە و هەر كەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بكاتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەك رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئوتومبیلێك بڵاوكراوەتەوە ژمارەكەی (900909 اربیل )ە، پرسیار كراوە ئایا ژمارەی تابلۆ گەیشتۆتە ئەو ژمارەیە.
هاتووچۆی هەولێر، ئەو تابلۆیە ساختەیە و داوا لەهاوڵاتیانیش دەكەن هەر كەسێك زانیاری هەبێت دەربارەی جۆری ئوتومبێلەكە و شوێنی نیشتە جێبونی، پێیان بدات بۆ ئەوەی سزای بدەن، چونكە كەسێك بەو شێوەیە ساختەكاری لەتابلۆ بكات مەترسییە بۆ سەر هەموان نەك تەنها هاتووچۆ.
Back to top button