ئێران رۆژی هێرش كردنە سەر ئەمریكای دیاری كرد بزانە چ رۆژێكە

جەنەڕاڵی خانەنشین، دکتۆر مۆردەخای کێدار، کە خزمەتی ٢٥ ساڵی هەیە لە هەواڵگری سوپای ئیسرائیل، لە وتارێکیدا بەناونیشانی” ئەمەریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئێران ئامادە دەکەن”.
 
پێشبینی خۆی بۆ هێرشی ئێران دژ بە ئەمەریکا ئاشکرا دەکات و دەڵی (ئاخوندەکانی ئێران بۆ گێڕانەوەی شکۆی هەتکراویان، لە ١٩ی ئەم مانگە تۆڵەی خۆیان لە دۆناڵد ترمپ دەکەنەوە، کە لەماوەی حکومڕانییەکەیدا گورزی کەمەرشکێنی لە ئێران داوە و ئێرانی لەبەرچاوی جیهان سووک کردووە”.
 
هەر خۆشی دەپرسێ بۆ ١٩ی مانگ؟ لە وەڵامدا نووسیویەتی” لەبەرئەوەی دەکاتە رۆژێک پێش هاتنەدەرەوەی ترەمپ لە کۆشکی سپی، بەمەش ترەمپ هیچ کاتی بەدەستەوە نامێنێ تۆڵە لە ئێران بکاتەوە.”
Back to top button