١٥ حالەتی ڤایرۆسی نوێی گۆڕاو لە تورکیا تۆمار کران

دوای ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان تۆمارکراو تا ئێستا ژمارەیەک وڵات لەو حەلەتە نوێیەیان تۆمارکردووە، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، 15 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، دەرکەوتووە 15 کەس کە لە بەریتانیاوە گەڕابونەوە تووشی کۆرۆنا بوونە.

هەروەها وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاندبوو، تاوەکو ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە 21 هەزار و 93 کەس لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە. تورکیا بە دانانی قەدەخەی هاتووچۆی نیمچە هەوڵی رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدات.

Back to top button