یه‌كگرتووه‌كان به‌تووندی وه‌ڵامی گۆڕانخوازه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ێرشه‌ ئیعلامیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌ستیان پێكردووه‌ و به‌تایبه‌ت هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حیزبه‌، له‌ نوێترین كاردانه‌وه‌دا لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ هاشتاگی (گۆڕان دۆڕانی) ده‌ستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ كردووه‌.

پێگه‌ نزیكه‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كگرتوو له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ گاڵته‌ئامێزیه‌وه‌ باس له‌ ده‌سكه‌وتوو رێكه‌وتنه‌كانی گۆڕان له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كانی گۆڕان به‌ خۆشترین نوكته‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نێن.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش دا یه‌كێك له‌ په‌یجه‌كان هاتووه‌ كه‌ هه‌مووان ده‌توانن به‌ #گۆڕان_دۆڕاندی كۆمێنت و پۆسته‌كان له‌باره‌ی ده‌سكه‌وته‌ عه‌جیبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بخوێننه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ دووساڵی رابردوو كه‌ هه‌وڵی زۆریاندا ببنه‌ جۆشۆڵكه‌ی ئێران و مالكی.

Back to top button