زۆر خواردنی خوێ زیانی هەیە
زۆرخواردنی خوێ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی قەڵەوی و هەروەها كاریگەریەكی گەورەشی لەسەر ماددەی سۆدیۆم دەبێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی رێژەی ئاو لە ناو لەشی مرۆڤدا.
جگە لەوەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەی پەستانی خوێن دەبێت هەروەها هۆكارێكە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی گورجیلە .
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە بەپێی نوێترین توێژینەوە كەلەلایەن زانایانی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە ئەوە ئاشكرا كراوە بەكارهێنانی بڕێكی كەم خوێ لە دروستكردن و لێنانی خۆراكدا بەشێوەیەكی زۆر یارمەتی مرۆڤ دەدات لە تووشنەبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و هەروەها جەڵتەی مێشك ،هاوكات زانایان ئەوەش ئاشكرا دەكەن بڕی گونجاو لە بەكارهێنانی خوێ لە رۆژێكدا بریتیە لە 3400 میلیگرام كە ئەمە رێژە بەكارهێنەش مەترسییەكان لە سەر تەندروستی مرۆڤ كەم دەكاتەوە.